هۆرمۆنی میلاتۆنین چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-24-23:38:00 - کۆدی بابەت: 4819
هۆرمۆنی میلاتۆنین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

هۆرمۆنی میلاتۆنین

بریتیە لە هۆرمۆنێکی ئاسایی کە شاڕژێنە گڵاند (الغدة النخامیە - pituitary gland) دروستی دەکات. ئەو گلاندەش لەناو مێشکدایە و هەموو گلاندەکانی تری لەش لەژێر کۆنترۆڵی ئەو گلاندەیە، ئەویش هۆرمۆن دەردەکات گلاندەکانی تر چالاک دەکات یان کاریان وەستاو دەکات.

بڕی ئەو هۆرمۆنە لە شەودا دەگاتە پۆپکە لە کاتی خەوتن، بەڵام لە ڕۆژدا زۆر دادەبەزێ لە کاتی بەئاگابوون. ئەمەش وا دەکات لەش بە شێوەیەکی سروشتی ڕابێت لە کاتەکانی شەو و ڕۆژ و کاتی خەوتن و بەئاگایی.

ئەم هۆرمۆنە بەشدارە لە کەمکردنەوە و دواخستنی زیانی ئەکسدە لەسەر خانەکانی مێشک، یەکێک لەو نەخۆشیانە بریتیە لە پوکانەوەی خانەکانی مێشک و نەمانی هۆش و بیر کە پێی دەڵێن (حەرفا - الخرف - الزهایمر - dementia) کاتێک مرۆڤ بەرەو تەمەن دەڕوات ئەوا ئاستی ئەو هۆرمۆنە دادەبەزێت.

لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کەوا زیادکردنی ئەو خواردنەوە بە هۆرمۆنی میلاتۆنین وادەکات تەمەنی ئەو گیاندارانە زیاد بکات کە ئەو ئاوەیان بۆ ماوەیەک خواردۆتەوە و پیرییان پێوە دیار بێت لەبەر درێژی تەمەن. هەر ئەوەش بوو وای لە زانایان کرد ئەو گومانە ببەن کەوا ئەو هۆرمۆنە وادەکات زیندەیی و چالاکی لە مرۆڤ بەرجەستە بکات ئەگەر ئەو هۆرمۆنە بەکاربهێنێ و بەرگری بکات لە پێشوەختەی پەککەوتنی خانە و شانەکان.

لەشی مرۆڤ هۆرمۆنی میلاتۆنین دروستدەکات لە ترشی ئەمینی (هایدرۆکسی تریپتۆفان) لەگەڵ بوونی ڤیتامینی (بی٦) و کانزای مەگنیسیۆم، بە یەکگرتنی ئەمانە (سیرۆتۆنین) لە مێشک دروستدەبێت و دەماخیش دەیگۆڕێت بۆ میلاتۆنین.

میلاتۆنین لە تەماتەدا هەیە و ترشی ئەمینی تریپتۆفانیش هەیە لە پەنیر و شیر و گۆشت و ماسی و مۆز و خورما و پاقلەی سودانی و خەمیرە و گشت ئەو خۆراکانەی پڕۆتینیان زۆر تیایە.

سوودەکانی بەکارهێنانی هۆرمۆنی میلاتۆنین

  • بۆ خەوزڕان باشە کاتێک بڕێکی کەم وەردەگیرێ پێش خەوتن (١-٥ میلیگرام).
  • بەرگری لە دروستبوونی نیشانەکانی فڕین بەسەر ناوچە - کات (time - zone)، کاتی گەیشتن بەو شوێنە و پێش خەوتن بە نیو کاتژمێر ٣-١٠ میلیگرام دەخوات.
  • نیشانەکانی پیری وەک چرچ و لۆچ بوونی پێست دوادەخات بە خواردنی نیو بۆ یەک میلیگرام شەوانە پێش خەوتن.
  • لەگەڵ دەرمانەکانی تری پزیشکی بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشی ئەلزەهایمەر، بەڵام بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی کۆمەڵی تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی زانستی نەسەلمێنراوە کەوا سوودی هەیە. بەڵام بەکارهێنانی خەمیرەی پزیشکی کە لە بیرە وەرگیراوە لەسەر شێوەی حەب گەر بەکاربهێنرێت ئەوا میلاتۆنینیش لەو دروست دەبێت.
  • چارەسەری هەندێک نەخۆشی دەروونی وەک خەمۆکی زستانە، سەرئێشەی کلاستەر، پشێوی، هەڵسوکەوتی توندوتیژ، پشێوی میزاج و ناهاوسەنگی، نیشانەکانی پێش لە بێ نوێژ کەوتن.
  • بەرگری لەش زیاد دەکات لە ڕێگەی چالاککردنی خانەی بکوژی شێرپەنجە (killer cells).

لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری (journal of pineal research) بڵاوکراوەتەوە کەوا میلاتۆنین تەمەنی ئەو کەسانە زیاد دەکات کە توشی شێرپەنجەی پیسی پێست بوون بەناوی (میلانۆما - Melanoma) بۆ ئەم مەبەستەش بڕی ٢٠ میلیگرام لەو هۆرمۆنە درا بە ٣٠ نەخۆشی لەم بابەتە، دەرکەوت پاش ٣١ مانگ ئەوانەی ئەو هۆرمۆنەیان وەرگرتووە سوودی زۆریان بینیوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی ئەو هۆرمۆنەیان وەرنەگرتووە.

ماکە خراپەکانی هۆرمۆنی میلاتۆنین

  • پێویستە ڕاستەوخۆ پێش کەوتنە خەو وەربگیرێ چونکە کاتی بەکارهێنانی خەو دایدەگرێت و بەرەنگاری بۆ نییە بۆیە ئەوانەی شۆفێرن ئەو هۆرمۆنە بەکارناهێنن کاتی لێخوڕینی ماشێن و دەزگاکان.
  • ئەو ئافرەتانەی سکپڕن یان شیر بە منداڵیان دەدەن.
  • ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
  • لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی لە بێ نوێژی کەوتن.
  • ئەو ئافرەتانەی کەوا چارەسەری هۆرمۆنی ئافرەتانیان هەیە (hormone replacement therapy).
  • نەخۆشیەکانی (خۆکوژە - خۆخۆرە) کە بریتیە لە شێوانی بەرگری لەش و شەڕکردن لەگەڵ خانە و شانەکانی خودی لەش (Auto immune disease) چونکە میلاتۆنین بەرگری زیاد دەکات بەمەش نیشانەکانی نەخۆشیەکە زیاد دەکات.
  • ئەو نەخۆشیانەی هێمنکەرەوەکان بەکاردێنن پیویستە پێش بەکارهێنانی میلاتۆنین سەردانی پزیشکی تایبەتی خۆیان بکەن.


سەرچاوەکان



2219 بینین